وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێم ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له هه‌رێم درێژكرده‌وه كه له زانكۆكانی ئێران ده‌خوێنن.
ئاوێنه: وه‌زاره‌ته‌كه، ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، بە بڕیارى وەزیرى خوێندنى باڵا، لەپێناو پاراستنی گیانی ئەو قوتابی و خوێندکارانەی هەرێمی کوردستان کە لە زانکۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەخوێنن، بریاردرا بە درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەیان لە هەرێمی کوردستان لە (2026/5/1) تاکو (2026/5/15).
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، لە دوای ئەم بەروارە، وەزارەت جارێکى تر هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکات و بڕیاری گونجاو دەردەکات.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ئەو ماوەیه‌یان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت.
پێشتر وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له هه‌رێم درێژكردبوه‌وه.