ئیمارات گەشتی هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق، ئێران و لوبنان قه‌ده‌غه ده‌كات و داواش لەو هاوڵاتیانی ده‌كات به‌زوترین كات ئه‌و سێ وڵاته به‌جێبهێڵن.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتویه‌تی، بەهۆی پەرەسەندنەکانی ئێستای ناوچەکە، وەزارەته‌كه‌یان قەدەغەکردنی گەشتی هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌یان بۆ ئێران، لوبنان راده‌گه‌یه‌نێت.
وه‌زاره‌ته‌كه داواشی لەو هاوڵاتیانەی ئیمارات كردوه کە لەو سێ وڵاته‌ن، بەزورین کات خاکەکەیان جێبهێڵن و بگەڕێنەوە بۆ ئیمارات.
وتوشیه‌تی، لە چوارچێوەی پەرۆشی دەوڵەتی ئیمارات بۆ بەدواداچونی بارودۆخی هاوڵاتیانی لە دەرەوە و دەستەبەرکردنی سەلامەتییان، جەخت لە گرنگی پابەندبون بەو ڕێنمایی و ئاگادارکردنەوانە دەکه‌نه‌وه کە ده‌ریان ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌ته‌كه ژماره ته‌له‌فۆنێكی بڵاوكردۆته‌وه‌و داوای له هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كردوه كه له‌و سێ وڵاته‌ن په‌یوه‌ندی پێوه بكه‌ن ئه‌وه‌ش لە چوارچێوەی ئەو ڕێکارە خۆپارێزیانەی کە دەوڵەت دەیانگرێتەبەر بۆ پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیانی.