بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر له 8 ملیار دینارەو ئه‌وه‌ش له چاو هه‌فته‌ی رابردو نزیكه‌ی 5 ملیار دینار كه‌می كردوه.
ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 25ی 4 تا 1ی 5ی 2026، زیاتر لە 8 ملیار‌و 144 ملیۆن و 130 هەزار دینارە.
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 8 ملیار‌و 36 ملیۆن و 796 هەزار دیناری واتە 99%ی نەختینەیەو هەروەها 107 ملیۆن و 334 هەزار دیناری واتە 1%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی له‌چاو هه‌فته‌ی رابردو، نزیكه‌ی 5 ملیار دینار و به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 37.7% كه‌می كردوه.