ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق له دادگای فیدراڵی سكاڵایه‌كی له‌دژی بڕیارێكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری دادی هه‌رێم تۆماركردوه.
ئاوێنه: به‌پێی خشته‌ی دانیشتنه‌كانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق، سكاڵایه‌كی له‌سه‌ر هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زیری دادی هه‌رێمی كوردستان تۆماركردوه.
له سكاڵاكه‌دا داواكراوه، دادگاكه بڕیارێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه به ژماره 3326 له 24/11/1992 ده‌رچوه به ناده‌ستوری بناسێنێت، چونكه بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رجه‌م موڵكه حكومییه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان به‌ناوی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستانه‌وه تۆماركردون له‌كاتێكدا پێشتر به‌ناوی حكومه‌تی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه تۆماركرابون.
هه‌روه‌ك ته‌یف سامی داواشی كردوه كه ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌و وا سه‌یربكرێت كه نه‌بوه‌و ته‌واوی لێكه‌وته یاساییه‌كانی بڕیاره‌كه‌ش هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه.
بڕیاره یه‌كه‌م دانیشتنی دادگاكه له‌باره‌ی ئه‌م سكاڵایه له 10ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.