وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به میدیای ره‌سمی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، ده‌ست به جێبەجێکردنی پڕۆژەی بۆری نەوتی بەسرە-حەدیسە كراوه كه توانای گواستنه‌وه‌ی 2.5 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی له رۆژێكدا هه‌یه. قه‌زای حه‌دیسه ده‌كه‌وێته باكوری رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار.
ئاوێنه: ساحیب به‌زون، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له لێدوانه‌كه‌یدا وتی، پڕۆژه‌ی بۆریی نه‌وتی به‌سره-حه‌دیسه، پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژییه‌و درێژی بۆرییه‌كه 700 كیلۆمه‌تر و تیره بۆرییه‌كه 56 ئینجه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، گرێبەستی کۆتایی لە نێوان وەزارەتی نەوت و وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکاندا واژۆ کراوە بۆ ئەوەی پیشەسازی بۆرییەکان عێراقی بێت و لە ڕێگەی کۆمپانیای گشتیی ئاسن و پۆڵاوە جێبەجێ بکرێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، "پڕۆژەی بۆری نەوتی بەسرە-حەدیسە نزیکەی دو ملیۆن و نیو بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا دەگوازێتەوە و سودی لێ دەبینرێت بۆ هەناردەکردنی نەوت بۆ سێ ئاڕاستە: بانیاس لە سوریا، جه‌یهان لە تورکیا، و عەقەبە لە ئوردن. هەروەها بە ناو هەمو ئەو پاڵاوگانەدا تێدەپەڕێت کە دەکەونە سەر ڕێڕەوی هێڵەکە لە پارێزگاکانی باشور، ناوەڕاست و باکور".
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، یه‌ك ملیار و نیو دۆلار بۆ پڕۆژەکە له‌به‌رچاو گیراوه‌و کارکردن تێیدا دەستیپێکردوە. ئەم پڕۆژەیە بە یەکێک لە كاره هه‌ره له پێشه‌كانی وەزارەتی نەوت دادەنرێت، چونکە چەندین دەروازەی جیاواز بۆ هەناردەکردنی نەوتی خاو دابین دەکات.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه نه‌داوه كه ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه چه‌ند ده‌خایه‌نێت به‌ڵام وتویه‌تی، "تەواوکردنی پڕۆژەکە بەندە بە تەرخانکردنی پاره بۆی. بڕی ملیارێک و نیو دۆلار له‌به‌رچاو گیراوه‌و کارەکان دەستیان پێکردوە، پێویستە حکومەتی داهاتوش ڕێکارەکانی بودجە تەواو بکات بۆ خێراکردنی پرۆسەی جێبەجێکردنەکە".
سەبارەت بە هێڵی بۆری کەرکوک-جه‌یهان، ڕایگەیاندوه"لە ماوەی ڕابردودا و دوای ئەو ڕووداوانەی کاریگەرییان لەسەر دەریاوانی لە گەروی هورمز هەبوو، ئاڕاستەکە بەرەو چالاککردنی دەروازەکانی تر بوە. دەروازەی جه‌یهان لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە هێشتا بەردەوامە لە هەناردەکردنی نەوت، بەڵام پڕۆژەی نیشتمانی دوەم کە هێڵی گواستنەوەی کەرکوک-جه‌یهانە، زۆر گرنگە."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "ئەم بۆرییە بەهۆی کۆنترۆڵکردنی چەکدارانی داعش و ئەو ڕوداوانەی لە ساڵانی ڕابردوودا ڕوویان دا تووشی زیانێکی زۆر ببوو، بەڵام وەزارەتی نەوت توانیویەتی نۆژەنی بکاتەوە. ئێمە ئێستا لە قۆناغەکانی کۆتایی پشکنینداین وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە ئایندەیەکی نزیکدا، بە توانایەک کە دەگاتە 600 هه‌زار بەرمیل لە ڕۆژێکدا".