تورکیا پشتیوانی خۆی بۆ عەلی زەیدی ڕادەگەیەنێت
  2026-05-01     

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ڕۆژی هەینی، پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی کرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە عێراق، و هیوای خواست ئەم پێشهاتە ببێتە "هۆکاری خێر" بۆ گەلی عێراق.

ئاوێنە: وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بە ئارەزووی ئەنقەرە کرد بۆ سەرکەوتنی عێراق لە تەواوکردنی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە نزیکترین کاتدا.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "ئامانجمان بەهێزکردنی هاوکارییە ستراتیژی و دامەزراوەییەکانە کە لە پەیوەندییە مێژوویی، مرۆیی، کولتووری و ئابوورییە قووڵەکانمانەوە لەگەڵ عێراق لە قۆناغی داهاتوودا سەرچاوە دەگرێت، بە جۆرێک کە ڕەهەندە هەرێمییەکانیش بگرێتەوە."

هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەی دەسەڵاتدار لە عێراق، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو کاندیدکردنی عەلی زەیدییان بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ڕاگەیاند، ئەمەش دوای ئەوەی محەمەد شیاع سودانی و نوری مالیکی لە کێبڕکێی وەرگرتنی ئەو پۆستە کشانەوە.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×