دوای خاوبوونەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان، جارێکی دیکە ئەمریکا ناردنی پارەی کاشی (دۆلار) بۆ عێراق دەستپێکردەوە.
ئاوێنە: مەزهەر محەمەد، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، فڕۆکەیەکی هەڵگری دۆلار لە نیویۆرکەوە گەیشتووەتە بەغدا. پێشتر بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە (جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل بەرامبەر ئێران) و ڕاگرتنی گەشتەکان، هاتنی دۆلار بۆ عێراق وەستابوو.
جێی باسە، داهاتی نەوتی عێراق لە بانکەکانی ئەمریکا پارێزراوە و بەشێوەی پارەی کاش و لەڕێگەی فڕۆکەوە دەگەڕێندرێتەوە بۆ وڵات.