وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف: حاجیانی کوردستان لە هەولێرو سلێمانی بە فڕۆکە گەشت دەکەن
  2026-05-02       185       

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێم رایگه‌یاند، بڕیاردراوه‌ حاجیانی كوردستان له‌ هه‌ولێر و سلێمانی به‌ فڕۆكه‌ گه‌شت بۆ سعودیه‌ بكه‌ن.

ئاوێنه‌: وه‌زاره‌ته‌كه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، دوای گفتوگۆ لەگەڵ دەستەی گشتی حەج و عومرەی عێراق و کۆمپانیای فڕۆکەوانی عێراق، بۆ ئەوەی گەشتی حاجیان لەهەردو فڕۆکەخانەی هەولێرو سلێمانی بێت بو شاری جەدەی سعودیە، هەوڵەکان گەیشتونەتە کۆتایی و بڕیاردرا گەشتی حاجیان لەهەردو فڕۆکەخانەی هەولێرو سلێمانی دەستپێبکات.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ڕۆژی پێنجشەممه‌ 7/5/2026 یەکەم گەشت لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەبێت و ڕۆژی دواتر لە سلێمانی.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×