بەگوێرەی وتەی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە بەغدا، حزبەکەیان و رەوتی هەڵوێست و کۆمەڵی دادگەری بڕیاری چوونە نێو حکومەتی عێراق دەدەن.
ئاوێنە: د. موسەننا ئەمین، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق بە كەناڵی فەرمی حزبەكەی راگەیاند "بڕیارە لە سلێمانی عەلی زەیدی راسپێدراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق ببینین".
وتیشی "هەڵوێست و كۆمەڵ و یەكگرتوو، پێكەوە دیراسەی چوونە حكومەتی نوێی عێراق دەكەین".
لەبارەی ئەوەی ئایا پۆستی وەزیر ژمارەی زیاد کراوە؟ ناوبراو وتی "بڕواناكەم وەزیری زیاتر بدەن بە كورد، بەڵام گۆڕانكاری لە وەزارەتەكان دەكرێت".
"ئەگەر هەرێم وەك پێویست هاوكار نەبێت، حكومەتی نوێی عێراق ناتوانێت چارەسەری بكات". د. موسەنا ئەمیین وا دەڵێ