بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە بۆ حکومەت: خودا بە ئاهای شەهیدان و هاناسەی توندی بەرکەوتوان بتانگرێت
  2026-05-02       161       

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند، بۆ بەشی چاودێری چر داوای دامەزراندنی ٣٠ پەرستار کرابوو بەڵام حکومەت وتویەتی؛ "راگیراوە"، دەشڵێت "خودای شەهیدانی هەڵەبجە و هەناسەی توندی بەركەوتوان؛ بتانگرێت".

 

ئاوێنە: د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە لەپۆستێکدا نوسراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت "بەرێوبەرایەتییەكەمان لە مانگی یەكی ئەمساڵدا بۆ كردنەوەی بەشی چاودێری چڕ لە شاری هەڵەبجە كە نییەتی، داوای دامەزراندنی 30 پەرستاری كردووە، بەڵام نوسراوەكەمان وەڵام دراوەتەوەو پێیان ڕاگەیەندون كە دامەزراندن بەهەموو شێوازێك راگیراوە".

ئەو نهێنیەک ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت "بەڵام بەفەرمانێكی نهێنی، بۆ دهۆك 23 پەرستار دامەزراوە. (پیرۆزیان بێت)!".

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئەوەشی خستووەتە روو، "من بۆ خۆم شەرمەزارم بەرامبەر خوێنی شەهیدان و ئەو كێلانەی گۆرەكەیان كە ئێوە تەنها لەشاشەی تیڤیەكانەوە بینیوتانە، خودای شەهیدانی هەڵەبجە و هەناسەی توندی بەركەوتوانی بتانگرێت، بەم رق و كینەیەتان بەرامبەر شارەكەمان ئەوەندەی تر شكستخواردوو تر دێنە پێش چاومان".

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×