بڕگەیەک بۆ بودجەی ٢٠٢٦ زیاد دەکرێت
  2026-05-02     

ئەمڕۆ شەممە فراکسیۆنی پەرلەمانی سادیقون ئاشكرایكرد، هەنگاوێكی پەرلەمانی هەیە بۆ زیادكردنی بڕگەیەك بۆ بودجەی ساڵی 2026 بۆ دەستەبەركردنی گرێبەستەكان و تاوەکو بارگرانی زیاتر بەسەر بوجەدا نەسەپێت.

 

ئاوێنە: ئاژانسی هەواڵی (واع) بڵاویکردەوە، عودەی عەواد سەرۆكی فراکسیۆنی سادیقون لە پەرلەمانی عێراق لەمیانی دانیشتنی دیالۆگدا لە كۆڕبەندی (دیالۆگی سین)، وتی "هەنگاوێكی پەرلەمانی هەیە بۆ زیادكردنی بڕگەیەك بۆ بودجەی ساڵی 2026 بۆ دەستەبەركردنی گرێبەستەكان".

وتیشی "كار دەكەین بۆ زیادكردنی ئەو بڕگەیە بە شێوەیەك كە بارگرانی دارایی زیادە بەسەر بودجەدا نەسەپێنێت".

وەک عەواد دەڵێت "ئەمڕۆ بە قەیرانی گەرووی هورمزدا تێدەپەڕین، تائێستاش لە مانگی یەكەوە بڕی 9 ترلیۆن دینار قەرزمان كردووە بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە و دەستەبەركردنی مووچە".

سەرۆکی سادیقون ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ فراوانبوونێك لە خەرجییەكاندا نییە، بەڵكو قەیرانی دارایی و بێتوانایی لە هەناردەكردنی نەوت بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز.

سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەتیش، ناوبراو دەڵێت "پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت بە دروستی بەرەوپێش دەچێت و لەماوەی هەفتەی داهاتوودا دەخرێتە بەردەم بلۆكە سیاسییەكان، ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران چاوەڕوانە و پێشبینی دەكات ڕۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو كابینەی وەزاری بخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەران".
 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×