عەلی حەمە ساڵح: پڕۆژەیەکی ٢٠ خاڵیمان پێشکەشی عەلی زەیدی کرد
  2026-05-02       263       

بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست ئاماژە بەوەدەکات کە پرۆژەیەکی ٢٠ خاڵییان پێشکەش بە سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق داوە و سەرۆکوەزیرانیش دەیەوێت لەسەر بنەمای دەستور حکومەتی هەرێم پێکبهێنێت.


 
ئاوێنە: عەلی حەمە ساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەوڵوێست لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "سەرۆكوەزیرانی راسپێردراو دڵنیایی كردینەوە لەوەی دەیەوێت لەسەر بنەمای دەستورو هاوڵاتیبوون حكومەت پێكبهێنێت".

وتیشی "ئەوەی بەلامانەوە گرنگە لەم قۆناغەدا مافی هاوڵاتییانی كوردستانە لە مووچە و سودمەندبوونیانە هاوشێوەی هاوڵاتییانی ناوچەكانی تری لە بەنزینی هەرزانی، هەروەها باسمان لە كێشە و گرفتەكان كرد و، یاداشتێكی ٢٠ خاڵیمان پێداو پێشتریش پێشكەشی سودانیمان كردووەو دووجاریش دانیشتوین لەگەڵی".

عەلی حەمەساڵح باس لەوەدەکات کە بەشداریكردن لە حكومەتی عێراق بە گرنگ دەزانن، بەڵام "ئەولەویەت بۆ ئەوان جێبەجێكردنی پرۆژەكەیان كە جەختدەكاتەوە لەوەی هاوڵاتییەك لە هەرێمی كوردستان هەمان مافی هاوڵاتییانی تری هەبێت لەناوچەكانی تر عێراق لە دامەزراندن و مووچە و خانەنشینی و هەموو ئیمیتیازاتەكانی تر".
 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×