سیپان حەمۆ: چوار لیوای هەسەدە تێكەڵی سوپای سوریا كراون
  2026-05-03       155       

یاریدەدەری وەزیری بەرگری سوریا رایگەیاند، لە چوارچێوەی رێككەوتنی دیمەشقدا، چوار لیوای هەسەدە تێكەڵی سوپای سوریا كراون.

ئاوێنە: سیپان حەمۆ یاریدەدەری وەزیری بەرگری سوریا رایگەیاندووە، پرۆسەی تێكەڵكردنی هەسەدە لەگەڵ سوپای سوریا و تەواوكردنی پێكهاتەكەی، بەرەوپێشونی باشی بەخۆوە بینیوە و تا ئێستاش بە رەسمی چوار لیوای هەسەدە لەگەڵ سوپای سوریا تێكەڵكراون.

دەشلێت، قۆناغی داهاتوو بریتی دەبێت لە تەواوكردنی هەیكەلی ڕێكخراوەیی سوپا و یەكخستن و جێگیركردنی هێزەكان و كۆتاییهێنان بە بڵاوبونەوەی گروپە چەكدارەكان.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×