رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاویكرده‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، به‌ندكراوێكی دیكه‌ی سیاسیی كورد له ورمێ به نهێنی له‌سێداره دراوه كه له كاتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی ده‌ستگیركرابو و سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابو.
ئاوێنه: رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاویكرده‌وه كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، سزای سێدارەی میحراب عەبدوڵازادە، بەندکراوی سیاسیی تەمەن 27 ساڵ و یه‌كێك لە دەستبەسەرکراوانی بزوتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"، بە شێوەیەکی نهێنی لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ئورمیه جێبەجێ کرا.
وه‌ك هه‌نگاو ئاماژه‌ی پێداوه، ده‌سه‌ڵاتی دادوەریی ئێران چەند کاتژمێر دواتر بە فەرمی جێبەجێکردنی سزاکەی پشتڕاست کردۆته‌وه.
ئەم بەندکراوە سیاسییە پێشتر لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ورمێ به‌تۆمه‌تی به‌شداریكردن لە دۆسیەی کوژرانی یەکێک لە هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران لە کاتی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی لە نۆشینشار له سنوری ورمێ، سزای سێدارەی بەسەردا سه‌پێندرابو.
ئەوه‌ش لەکاتێکدا کە میحراب عەبدوڵازادە تەواوی تۆمەتە پاڵدراوەکانی ڕەت کردبوەوە و جەختی کردبوەوە کە دانپێدانانەکانی لەژێر ئەشکەنجەی تونددا لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکان وەرگیراون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی دەزگای دادوەریی ئێران بانگەشی ئەوە دەکات کە میحراب عەبدوڵازادە لەگەڵ چەند تۆمەتبارێکی دیکە، دەستیان هەبوە لە گەمارۆدان و لێدان و کوشتنی كارمه‌ندێكی هێزه ئه‌منییه‌كان.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، جێبەجێکردنی سزای سێدارەی میحراب عەبدوڵازادە بە نموونەی بەرچاوی "کوشتنی ده‌وڵه‌تی" و تۆڵەسەندنەوەی سیاسی لە خۆپیشاندەران دەزانێت. هەنگاو جەخت دەکاتەوە کە ئەم بەندکراوە سیاسییە لە تەواوی ماوەی دەستبەسەرکردنیدا لە مافی دادگایی‌کردنی دادپەروەرانە و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری هەڵبژێردراو بێبەش بوەو جێبەجێکردنی سزاکەی لە کەشوهەوای گرژییە ناوچەییەکاندا، نیشاندەری خراپ بەکارهێنانی بارودۆخی ئێستایە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بۆ پاکتاوکردنی بەندکراوە سیاسییەکان.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه دوێنێ سزای سێدارەی ناسر بەکرزادە، بەندکراوی سیاسیی کورد و یەعقوب کەریم پور، هاوڵاتیی تورک و پەیڕەوی ئایینی یارسان، کە بە تۆمەتی "سیخوڕی بۆ ئیسرائیل" سزای سێدارەیان بەسەردا سه‌پێندرابو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ بەشێوەیەکی نهێنی جێبەجێ کرا.