عەدنان فەیحان، جێگری یەکەمی سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق، رایگه‌یاند، چەندین یاسای گرنگ لەبه‌رده‌ست پەرلەماندان. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه یاساکانی حه‌شدی شه‌عبی و نەوت و غاز لە ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی په‌رله‌مانن.
ئاوێنه: عەدنان فەیحان، جێگری یەکەمی سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بە ئاژانسی ره‌سمی هەواڵی عێراقی راگەیاند "دوای تەواوبونی لیژنە پەرلەمانییەکان لەناو ئەنجومەنی نوێنەران، دەستیان بە کارەکانیان کردوە بۆ تاوتوێكردنی یاساکان و پێشکەشکردنیان بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران."
وتیشی، "لیژنەکان دەستیان کردوە بە کۆمەڵە یاسایەک و بۆ خوێندنەوەی یەکەم خراونەتەڕو، کۆمەڵە یاسایەکی دیکەشمان هەیە کە بەپێی گرنگییان قۆناغ بە قۆناغ دەخرێنە ناو بەرنامەی کارەوە".
فه‌یحان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "چەندین یاسای گرنگ هەن کە ئه‌وله‌ویه‌تی هێزە سیاسییەکان و حکومەتی فیدراڵین بۆ ئەوەی بخرێنە ناو بەرنامەی کاری ئەنجومەنی نوێنه‌ران." وتیشی: "یاساکانی نەوت و غاز و حەشدی شەعبی لە کارە لەپێشینەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەبن."