به‌رگریی شارستانیی زاخۆ رایگه‌یاند، ئه‌و سێ كه‌سه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له گۆمێكی ئاودا له گوندێكی سنوری ناحیه‌ی باتێلی خنكان، به ره‌گه‌ز عه‌ره‌بن و كوڕ و باوك و مامێكی كوڕه‌كه‌ن و ته‌رمه‌كانیان ده‌رهێنراوه‌ته‌وه.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی زاخۆ، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، سه‌عات 3:15 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ئاگاداركراونه‌ته‌وه له‌وه‌كه‌ی كه سێ كه‌س له گۆمێكی ئاودا له گوندی كولێ له سنوری ناحیه‌ی باتێلی خنكاون كه به ره‌گه‌ز عه‌ره‌بن.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ئه‌و سێ هاوڵاتییه‌ی خنكاون، ناسنامه‌یان به‌م شێوه‌یه‌یه: (ت -ن-ع) 8 ساڵان/كوڕ، (ن - ع- م ) 40 ساڵان/باوك، (م- ع- م ) 25 ساڵان/مام.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، تیمی ژێرئاویی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان ده‌ستبه‌جێ چونه‌ته شوێنی روداوه‌كه‌و له سه‌عات 4:10 خوله‌كی ئێواره ته‌رمی هه‌ر سێ كه‌سه‌كه‌یان ده‌رهێناوه‌و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادیان كردون له زاخۆ.