وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌واڵی راگرتنی هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ پێشمه‌رگه به "بێ بنه‌ما" ناوده‌بات و ده‌ڵێت، هته‌نیا هاوكارییه‌كانی شه‌ڕی دژی داعش وه‌ستاون.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، چەند ڕۆژێکە دەنگۆی ئەوە بڵاودەکرێتەوە کە گوایه هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ پێشمەرگە ڕاگیراون. ئەم دەنگۆیانە بێ بنەمان و پرۆسەی پاڵپشتییەکان بەپێی ئەو لێکتێگەیشتنە هاوبەشەی لە نێوان وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا و وەزارەتی پێشمەرگە، بەردەوامن کە لە پێناو سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە واژۆ کراوە.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، تەنیا هاوکارییەکانی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش وەستاون، ئەویش بەهۆی سنووداربون و کەمبونەوەی چالاکییەکانی تیرۆریستانی داعش.
وه‌زاره‌ته‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، هاوکارییە دارایی و لۆجیستییەکانی ئەمەریکا، کە بەپێی خشتەیەکی کاتیی دیاریکراو، ڕێکخراون، دوا کاتی کۆتاییهاتنی ئەم لێکتێگەیشتنە، مانگی نۆی ساڵی 2026ە.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وتوشیه‌تی، چاوەڕوانیش دەکرێت لە ماوەی ئایندەدا، گفتوگۆکردن بۆ واژۆکردنی لێکتێگەیشتنێکی نوێ لە نێوان هەردولادا بێتە ئاراوە.