میدیای ره‌سمی یه‌كێتی پارتی و مه‌سرور بارزانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌و پارته به هۆكاری په‌ككه‌وتنی دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی هه‌رێم ده‌زانێت و ده‌ڵێت، سەردەمێکی نوێ بەڕێوەیە یان سازان و چاکسازی یان کۆتایی بۆ خۆیان و حزب و دەسەڵاتەكەیان.
ئاوێنه: میدیای ره‌سمی یه‌كێتی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، بڵاویكرده‌وه، لە هەرێمی كوردستان دامەزراوە فەرمییەكان پەكخراون، خواستنی تاكەكەسی و باڵی شكستخواردوی پارتی، خراونەتە سەروی بەرژەوەندییە باڵاكان، بەمەبەستی تاكڕەوەی و سەپاندنی ئیرادەو سیاسەتی قۆڵبادان.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، یان دەبێت بە سازان هەرێمی كوردستان دەست بە دامەزراندنەوەی دامەزراوە شەرعییەكان بكات، یان خاڵێكی كۆتایی دادەنرێت و ئەوەی بە سازان ناكرێت، بە زۆرەملێ و دەستترازان پێیان دەكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئەوەی ئێستا باڵادەستە خواستی خۆسەپێنی و تاكڕەوییە كە مەسرور بارزانی نوێنەرایەتی دەكات و نایەڵێت جگە لە خۆی كەس دەسەڵاتدارو بەشداری راستەقینەی دەسەڵاتیش بێت.
به‌پێی قسه‌ی میدیای یه‌كێتی، سەردەمی تاكڕەوی سەرۆك و سەركردە كۆتایی هاتوەو باهۆزێكی نوێ لەناوچەكەو عێراق هەڵێكردوەو گەیشتوەتە هەرێمی كوردستانیش، بۆیە دەسەڵاتی خۆسەپێن ئەگەر بیر لە خەڵكیش ناكەنەوە باشترە بیر لە چارەنووسی سیاسی خۆیان بكەنەوە."
هه‌روه‌ها میدیاكه‌ی یه‌كێتی جه‌ختی كردۆته‌وه، "یەك رێگا لەبەردەمیدایە یان سازان و چاكسازی یان كۆتایی بۆ خۆیان و حزب و دەسەڵاتەكەیان."