بڕیاره سبه‌ی دوشه‌ممه، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات و چاوی به سه‌ركرده‌كانی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان بكه‌وێت.
ئاوێنه: میدیای پارتی بڵاویكرده‌وه، سبەی دوشەممە، نێچیرڤان بارزانی، وەک سەرۆکی هەرێم و جێگری سەرۆکی پارتی، دەچێتە بەغدا، لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق لەگەڵ لایەنەکانی چوارچێوەی هه‌ماهه‌نگیی كۆده‌بێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانی له كۆبونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، بڕیاره گفتوگۆ لەسەر ئەنجامی ئەو کۆبونەوانەش بكات كه عەلی زەیدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق لەگەڵ لایەنەکانی هه‌رێم كردونی.