رۆستەم ئاغالە
هەندێ کەسایەتی دەبنە ناسراو بە داهێنان لە بوارێک هونەر و زانست و ئابوری و زانستی تەکنەلۆجیا و بەشەکانی ئەندازیاری و و پزیشکی و کشتوکاڵی ،یا کەسایەتی کۆمەلایەتی و ئاینی و سەرمایەداری و پۆستی سیاسی یا کارگێڕی زۆری تر .. .
کاک ڕەووف هچیان نیە .ئەو کەسایەتی ئیشکەری بە بڕوا و ئاوەدانی شارێکە .سەیرە مرۆڤێ چل ساڵ یەک شێوەی ئیشی بچووک بکات و ، هێندە بە کەیف بێ ،هەندێ خەڵک وادەزانن هەر بۆ خۆشی دەیکا . !
دەڵێن : دەنا گوزەرانی زۆر باشە .
هەموو ئەوەی دیفرۆشێت لە هەردوو چنگیەتی و بە پێوە لەسەر قاچەکانی دەوەستێ لە بەیانی تا ئێوارە . سالانی هەشتاکان و نەوەتەکان لە شەقامی مەولەوی لە نزیک گۆشەی ئوتێل فەرەح ڕادەوەستا ،ئێستا لە خوار گەراجی کاسۆ مۆڵ ڕادەوەستێ .کاسبێکی بچووک و داهاتێکی زۆر کەم ،بەڵام ڕەزامەندی و ئۆقرەیی زۆری پێوەدیارە بەو داهاتە کەمە .
نەوەکانی هەشتاکان کە سەیری فۆتۆکەی بکەن دیناسنەوە. بەتایبەتی ۱۹۸٥ ئەو کوڕەتان بیرە قژ لوولێکی نیگرۆی درێژ بوو .هەموومان بە جوانیەکەی سەرسام بووین. شوێنەکەی شەقامی مەولەوی سەرگۆشەی بەربەلەدیەکە بوو .
کاک ڕەوف تا بڵێیت پیاوێکی ڕوخۆش و شیرین و ڕەوشت بەرزە.
نموونەی مرۆڤی دڵپاک و بێوەیە .کاکە ڕەوف سالانێک یاریچی بژاردەی سولێمانی بووە.
ئەو نموونەی مرۆڤی پاک و جوانی شاری سولێمانیە .

