نێچیرڤان بارزانی، سهرۆكی ههرێمی كوردستان و محهمهد شیاع سودانی، سهرۆك وهزیرانی عێراق له كۆبونهوهی نێوانیاندا له بهغدا جهختیان له پێویستی خێراكردن له پێكهێنانی حكومهتی نوێی عێراق كردهوه.
ئاوێنه: نوسینگهی راگهیاندنی سهرۆك وهزیرانی عێراق رایگهیاند، ئەمڕۆ دوشەممە، سودانی پێشوازی كردوه له نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
بهپێی راگهیهندراوهكه، لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتیی وڵات تاووتوێ کرا و تیشک خرایە سەر ئەو هەوڵانەی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەدرێن، هەروەها جەخت لەسەر پێویستیی خێراکردن لە پێکهێنانی حکومەت کرایەوە، بە جۆرێک کە گوزارشت لە خواست و هیواکانی هەموو ڕۆڵەکانی گەل لە سەرتاسەری عێراقدا بکات.
هەر لەو دیدارەدا باس لەو دەستکەوتە سیاسی، ئابووری و گەشەپێدانانە کرا کە لە ماوەی کارکردنی حکومەتی ئێستادا بەدی هاتوون؛ لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی حكومهت و پەرۆشی بۆ بەڕێوەبردنی ئەو لێکتێگەیشتنانە دەربڕی کە دەبنە هۆی دۆزینەوەی چارەسەری یاسایی و دەستووری لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمدا.
هەروەها باس لە پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و ئەو گرژییانەی تێیدایە کرا، و جەخت لەسەر گرنگیی هەوڵەکانی عێراق بۆ پشتگیریکردن لە سەقامگیریی ناوچەیی و نێودەوڵەتی کرایەوە، بەو شێوەیەی کە بەشدار بێت لە بەهێزکردنی سەروەریی وڵاتدا.