وته‌بێژی پارتی له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی: جارێ هیچ له‌ گۆڕێ نییه‌
  2026-05-04       155       

مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی و یه‌كێتی له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم، ده‌ڵێت، "جارێ هیچ له‌ گۆڕێ نییه‌."

ئاوێنه‌: مەحمود محەممەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامه‌نوسان ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ حزبه‌كه‌یان بایكۆتی پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عێراق كردبێت و وتی "تەنیا ستافی خۆمان، پەرلەمانتاران و وەزیرەکانمان بانگهێشت کردوەتەوە بۆ راوێژکردن و هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکە."

سەبارەت بە سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، مەحمود محەمەد وتی، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی قسه‌ بكات، بۆ ئەوەی ئەو خاڵە نەرێنی و کێشانەی لە رابردودا هەبون، دوبارە نەبنەوە.

مه‌حمود محه‌مه‌د له‌ به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا و له‌ وه‌ڵامی ئه‌وه‌دا كه‌ ئایا هیچ بڕیارێك هه‌یه‌ بۆ كۆبونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم، وتی"جارێ هیچ له‌ گۆڕێ نییه‌."

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×