نێچیرڤان بارزانی پشتگیری خۆی بۆ عه‌لی زه‌یدی بۆ سه‌رخستنی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌رده‌بڕێت
  2026-05-04     

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق كۆبوه‌وه‌و پشتگیریی خۆی بۆ سه‌رخستنی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ و سه‌ركه‌وتنی حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌ربڕی.

ئاوێنه‌: سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە درێژەی زنجیرە دیدارەکانیدا لە بەغدا، لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراقی فیدراڵى کۆبوەوە.

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، لە کۆبونەوەکەدا، نێچیرڤان بارزانی وێڕای دوپاتکردنەوەی پیرۆزبایی بۆ ڕاسپاردنی بە ئەرکی سەرۆکایەتیی حکومەت، هیوای سەرکەوتنی بۆ زه‌يدى خواست و ئامادەیی و پشتگیریی تەواوی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و سەرکەوتنی حکومەتەکەی دەربڕی.

هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، لای خۆیەوە، عه‌لی زەیدی سوپاس و پێزانینی بۆ هەڵوێستی ئەرێنی و پشتگیرییەکانی نێچیرڤان بارزانی نیشان دا، هه‌روه‌ها هەردولا جەختیان لە گرنگیی خێراکردن لە پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی کارامە کردەوە کە ببێتە چەتری کۆکەرەوەی هەمو پێکهاتەکان و وەڵامدەرەوەی ئاڵنگارييه‌كان و ویست و داواکارییەکانی هاوڵاتییان بێت.

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وتوشیه‌تی، هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه‌ هه‌ردولا داكۆكييان لە کارکردنی هاوبەش کردەوە بۆ چەسپاندنی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی و دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی بۆ کێشەکانی عێراق به‌گشتى و هەولێر و بەغدا به‌تايبه‌تى، بە شێوەیەک کە ماف و شایستە دەستورییەکانی هەمو لایەک پارێزراو بن.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌، لە کۆتاییدا، هەردولا هاوڕا بون کە قۆناغەکە پێویستی بە هەماهەنگیی ئاستبەرز و کاری پێکەوەییی نێوان تەواوی هێز و لایەنە سیاسییەکان هەیە، بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان و هەنگاونان بەرەو داهاتویەکی گەشتر و سەقامگیرتر بۆ ته‌واوى وڵات.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×