عه‌لی زه‌یدی: هه‌فته‌ی داهاتو حكومه‌ت پێكده‌هێنرێت و كێشه‌ی موچه‌ی هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌بێت
  2026-05-04     

عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت، هەفتەی داهاتو کابینە نوێیەکەی دەخاتە بەردەم پەرلەمان و ده‌شڵێت، حکومەتەکەی کۆتایی بە کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەهێنێت.

 ئاوێنه‌: عەلی زەیدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌ میدیای پارتی وت، "لێکتێگەیشتنی باش هەبو لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و ئاسانکاریی کرا بۆ چارەسەرکردنیان. ئەو بابەتانەی ماون و پەیوەندیدارن، پشت بە خوا لەم حکومەتەدا یەکلایی دەکرێنەوە."

 عه‌لی زه‌یدی وتی، له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی تاوتوێی بابەتی بەشداریی پارتییان لە حکومەتی داهاتودا كردوه‌ و "بە بەهێزی بەشدار دەبن. پێکەوە هاوکار دەبین لە بەڕێوەبردنی وڵات بە هەمو پێکهاتە، نەتەوە و مەزهەبەکانییەوە."

 له‌باره‌ی وادەی راگەیاندنی کابینە نوێیەکە، عەلی زەیدی ئاماژەی بەوە کرد، "سەرەتا یان ناوەڕاستی هەفتەی داهاتو" کابینەکەی دەخاتە بەردەم پەرلەمانی عێراق.

 

لەبارەی پرسی مووچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێرداو وتی"هەموو کێشەکانی پەیوەست بە موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەبن، ئەمە موچەی گەل و موچەی هاوڵاتیانه‌، دروست نییە دوابکەوێت."

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×