نرخی تەماتە لە عەلوە بۆ خوار 500 دینار دابەزی
  2026-05-05       158       

ئەمڕۆ لە عەلوە کیلۆی تەماتە بە 400 دینارە، بەراورد بە مانگی رابردوو کیلۆیەک زیاتر لە 750 دینار دابەزیوە.

ئاوێنە :  ناوەڕاستی مانگی رابردوو کیلۆیەک تەماتە لە عەلوەکان هەزار و 250 دینار بوو، سەرەتای هەمان مانگ لە بازاڕەکاندا کیلۆیەک تەماتە گەیشتە سێ هەزار دینار.

رەجەب حاجی عەزیز، سەرۆکی ئەنجوومەنی عەلوەی هەولێررونیكردەوە كە، "تەماتە زۆر زۆرە و خواستیش کەمە، تەماتەی عێراقی، ئێرانی و وڵاتانی دیکەش هاوردە کراون و بوون بە هۆکاری دابەزینی نرخ."

لەم وەرزەدا زۆرینەی سەوزە و میوەی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە هاوردە دەکرێ. وەرزی هاوین کاتی زێڕینی بەروبوومی نێوخۆیە و لەوکاتەدا زۆرینەی بەرهەمی سەوزە و میوە هاوردەکردنیان قەدەخە دەکرێ.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×