خێزان و لایەنگرانی نێرگز محەمەدی، نیگەرانیی قووڵی خۆیان بەرامبەر تێکچوونی باری تەندروستیی ئەو دەربڕی و دەڵێن؛ دوای گواستنەوەی لە زیندانەوە بۆ نەخۆشخانە، لە بارودۆخێکی مەترسیداردایە و "لە نێوان مردن و ژیاندایە".
ئاوێنە: خێزانەکەی نێرگز محمەدی براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ٢٠٢٣ دەڵێن "تەندروستیی ئەو لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە خراپی تێکچووە و دەترسن ئەگەر چاودێریی پزیشکیی پێویستی بۆ نەکرێت، گیان لەدەست بدات".
لایخۆشییەوە شیرین ئەردەکانی پارێزەری ئەو لە پاریس، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی "ئێمە تەنها بۆ ئازادیی نێرگز تێناکۆشین، بەڵکو تێدەکۆشین بۆ ئەوەی دڵی ئەو هەر بە لێدان بمێنێتەوە، هەربۆیە ئەو تەندروستی لەنێوان مردن و ژیاندایە".
جگە لەوەش، کەسوکاری ناوبراو ئاماژە بەوە دەکەن کەلە ڕۆژانی ڕابردوودا ناوبراو تووشی دابەزینی توندی فشاری خوێن، ئازاری سنگ و نیشانەی توندی دڵ بووە؛ پاش ئەوەی چەندجارێک لە هۆش خۆی چووە، بە شێوەیەکی بەپەلە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
هەروەها لایەنگرانیشی وتویانە "نێرگز محەمەدی بەهۆی بەردەوامیی دەستبەسەرکردنی و نەبوونی چاودێریی پزیشکیی گونجاو، ژیانی خستووەتە مەترسییەوە و داوای ئازادکردنی دەستبەجێ و چارەسەری پزیشکیی سەربەخۆ بۆ دەکەن".
