میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە، بڕیاربوو ئەمڕۆ هەرێم داهاتی ناوخۆ بنێرێت، بەڵام بەوتەی وەزارەتی دارایی عێراق هەرێم داهاتی نەناردووە و ئەگەری هەیە سبەی چوارشەممە داهات رەوانە بکات و خەرجکردنی مووچە بکەوێتە رۆژی یەکشەممە.
ئاوێنە: میدیای یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەزاری سەرچاوەیەکی باڵا لەنێو وەزارەتی دارایی عێراق، رایگەیاند "ئەمڕۆ هەرێم داهاتی ناوخۆی نەناردووە کە داهاتەکە لەنێوان ٥٠ بۆ ٦٠ ملیار دیناردایە، ئێمە بە شەفەوی بە بەرپرسانی باڵا و وەزارەتی دارایی هەرێممان وتووە؛ رازین داهاتەکە بەوجۆرەیە بنێرن لەبەر ئەم دۆخەیە".
سەرچاوەکە وتوشیەتی "بڕیارە سبەی هەرێمی کوردستان داهاتی ناوخۆ بنێرێت و حکومەتی هەرێم وتویەتی ١٠٠ ملیار دینارمان هەیە و نیوەیتان بۆ دەنێرین".
میدیای یەکێتی ئەوەشی خستووتە روو، ئەگەر هەرێم سبەی داهات بنێرێت؛ رۆژی پێنجشەممە رێکاری خەرجکردنی مووچە جێبەجێدەکرێت و رۆژی یەکشەممەش بڕیک لەمووچە کە زیاتر لە ٣٠٠ ملیارە تەمویل بکرێت.