ئەمەریكا بە فەرمی سەرۆکی بزووتنەوەی نوجەبای خستە لیستی تیرۆرەوە
  2026-05-05     

بەهۆی هێرشەكانیان بۆسەر بنكە و بارەگا دیپلۆماسییەكانی ئەمەریكا لە عێراق و سوریا، ئەمەریكا بە فەرمی (ئەکرەم عەباس کەعبی)، دامەزرێنەر و سەرۆکی بزووتنەوەی نوجەبای عێراقی خستە لیستی تیرۆرەوە.

 

ئاوێنە: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە ئاگادارییەکدا بڕی 10 ملیۆن دۆلار پاداشت بە هەركەسێك دەبەخشێت زانیاری بدات لەبارەی ئەكرەم كەعبی.

ئاماژەی بەوەشکرد، کەعبی مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە لە بە ئامانجگرتنی هێزەکانی ئەمریکا و دامەزراوە دیپلۆماسییەکان لە عێراق.

هۆكاری ئەو بڕیارەی ئەمەریكاش، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە بزووتنەوەی نوجەبا لە هێرشکردنە سەر بنکە و بارەگا سەربازییەکان و دیپلۆماسییەکانی ئەمەریکا لە عێراق و سووریا تێوەگلاون. بەهۆی هێرشەكانی بزووتنەوەكەش، بەڵێندەرێکی ئەمەریکی کوژراوە و چەندین سەربازی دیكەیش بریندار بوون.
 

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×