وەزیری جەنگی ئەمریکا پەیوەندی بە عەلی زەیدییەوە دەکات
  2026-05-06     

ڕۆژی چوارشەممە، عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن پیت هێگسێس، وەزیری جەنگی ئەمریکاوە پێگەیشت، کە تێیدا پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.

ئاوێنە: ​بەیاننامەیەکی حکومەتی عێراق ئەوەی خستەڕوو، لە پەیوەندییەکەدا تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بوارە جیاجیاکاندا کراوە، بەتایبەتی هەماهەنگیی ئەمنی، بەپێی ئەوەی لە ڕێککەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژیی نێوان بەغدا و واشنتۆندا هاتووە.

​هەردوولا جەختیان لەسەر تایبەتمەندیی پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات و گرنگیی کارکردن بۆ دووبارە کاراکردنەوەی لە بواری مەشق و ڕاهێناندا کردەوە، بە ئامانجی بەهێزکردنی تواناکانی هێزە چەکدارەکانی عێراق و بەرزکردنەوەی ئاستی لێهاتووییان.

​دوێنێش بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە ماوەی هەڵکشانی گرژییە سەربازییەکان لەگەڵ ئێران، دامەزراوەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕووبەڕووی زیاتر لە ٦٠٠ هێرش بوونەتەوە، هاوکات داوای لە عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو کرد کە جڵەوی ئەو گرووپە چەکدارانە بگرێت کە دڵسۆزن بۆ تاران و دژایەتی واشنتۆن دەکەن.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×