كه‌شناسی: تۆز و خۆڵ ده‌بێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
  2026-05-06       179       

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاویەکان هەندێك جار نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە لەگەڵ بەرزبونەوەی تۆزوخۆڵێکی سوک، سبه‌ینێش ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی هەندێك پەڵە هەوری جیاجیا.

ئاوێنە: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاویەکان هەندێك جار نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە لەگەڵ بەرزبونەوەی تۆزوخۆڵێکی سوک لە سەر بەشێک لە ناوچەی جیا جیا بە تایبەت ناوچەکانی باشوری هەرێم و ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکوک.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، خێرایی با لەسەرخۆ ده‌بێت و له‌ نێوان پێنج بۆ 15 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێردا ده‌بێت و ئاڕاستەی با باکوری ڕۆژهەڵات ده‌بێت و مەوداى بینین لەنێوان 7 بۆ 9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و له‌كاتی لەکاتی تۆزوخۆڵ له‌نێوان 7 بۆ 8 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.

به‌گوێره‌ی كه‌شناسی، ئه‌مڕۆ پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلە بەراوررد بە پلەکانی دوێنێ.

هەولێر: 23 پلەی سیلیزی 

پیرمام: 19 پلەی سیلیزی

سۆران: 21 پلەی سیلیزی 

حاجی ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی 

سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 26 پلەی سیلیزی

دهۆک: 22 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 22 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە: 26 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 29 پلەی سیلیزی

راگه‌یه‌ندراوی په‌یوه‌ندیدار؛

په‌یوه‌ست به‌ كه‌شوهه‌واڵی سبه‌ی، كه‌شناسی ده‌ڵێت، سبەى پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی هەندێك پەڵە هەوری جیاجیا.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 25 پلەی سیلیزی 

پیرمام: 21 پلەی سیلیزی

سۆران: 22 پلەی سیلیزی 

حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی 

سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 26 پلەی سیلیزی

دهۆک: 24 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 24 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە: 26 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 29 پلەی سیلیزی

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×