حزبی دیموكرات: بە دوو درۆن هێرش كرایە سەرمان
  2026-05-06       232       

حزبی دیموكراتی كوردستان رای دەگەیەنێت، بە دوو درۆن هێرش كرایە سەر كەمپێكیان لە نزیك هەولێر كە شوێنی نیشتەجێبوون بووە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە شەشی ئایار، حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، راگەیاند، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ئێران بە دوو درۆن هێرشی كردووەتە سەر دەوروبەری بنكەی بنەماڵەكانی حزب لە گردەچاڵ لە نزیك هەولێر.

راشیگەیاند، هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی مادی هەبووە.

لە سەرەتای دەستپێكردنی شەڕەوە، 114 مووشەك و درۆن ئاراستەی كەمپ و بنكەكانی حزبی دیموكرات كراون.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×