“قەتەر دوو ملیار دۆلاری داوە بۆ ئەوەی عەلی زەیدی کاندید بکرێت”
  2026-05-06     

ناسر دۆسەری، چاودێری سیاسی و پەرلەمانتاری پێشووی کوەیت زانیاریی نوێ لەبارەی پشتپەردەی ڕێککەوتنی لایەنەکان بۆ دیاریکردنی عەلی زەیدی وەک سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرا دەکات، لە سەرووی هەمووشیانەوە قەتەر.

ئاوێنە: ناسر دۆسەری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردووەتەوە، کاندیدکردنی ناوبراو بە ڕەزامەندی ڕاستەوخۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی سیاسیی و ئابووریی نێوان قەتەر و هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەنجام دراوە.

بەوتەی دۆسەری دەوڵەتی قەتەر بڕی دوو ملیار دۆلاری وەک سەرانە داوە بە لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ تێپەڕاندنی ئەم کاندیدە، ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەم بڕە پارەیە “لە پێناو خودادا نەدراوە”، بەڵکو بۆ گەرەنتیکردنی چوار پڕۆژەی ستراتیژیی گەورەیە، کە پێویستە لە خولی سەرۆکایەتیی زەیدیدا پەسەند بکرێن و بچنە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەو پڕۆژە ستراتیژییانەی کە لەسەری ڕێککەوتوون بریتین لە (پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان: پێکەوەبەستنی بەندەری فاو بە تورکیا و ئەورووپا، ڕاکێشانی هێڵی غازی قەتەر لە ڕێگەی خاکی عێراق و تورکیاوە بۆ بازاڕەکانی ئەورووپا.

هەروەها سپاردنی پڕۆژەی پەرەپێدانی کیڵگەیەکی غازیی گرنگی پارێزگای ئەنبار بە کۆمپانیای قەتەر ئینێرجی و لەهەمان کاتیشدا دروستکردنی دوو هێڵی سەرەکی بۆ گواستنەوەی نەوتی بەسرە و کەرکووک، کە بە خاکی سووریا و ئوردندا تێپەڕ دەبن بەرەو بەندەرەکانی تارتۆس لەسەر دەریای ناوەڕاست و عەقەبە لەسەر دەریای سوور.

ئەم لێدوانانە ئاماژەن بۆ ئەوەی کە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بەشێکە لە نەخشەیەکی گەورەتر بۆ گۆڕینی هاوسەنگیی وزە و گواستنەوە لە ناوچەکەدا.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×