وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، هێشتا تاران خه‌ریكی تاوتوێكردنی پێشنیاره‌كه‌ی ئه‌مریكایه.
ئاوێنه: ئیسماعیل به‌قایی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له لێدوانێكدا بۆ میدیای وڵاته‌كه‌ی وتی، هێشتا ئێران خه‌ریكی تاوتوێكردنی پێشنیاره‌كه‌ی ئه‌مریكایه‌و پاش تاوتوێكردنی ته‌واوه‌تی تێڕوانینه‌كانی خۆی له‌وباره‌یه‌وه ده‌داته‌وه به لایه‌نی پاكستانی.
لێدوانه‌كه‌ی به‌قایی دوای ئه‌وه دبێت كه ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕی ئه‌كسیۆس له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مریكا و ئێران گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی و هاوكات ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه كه نزیكبونه‌ته‌وه له گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتنێك بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ.
میدیای ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه راپۆرته‌كه‌ی ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس كه تێیدا به‌شێك له "رێككه‌وتن"ی ئه‌ومریكا و ئێرانی خستۆته‌ڕو، ره‌تكراوه‌یه.
هه‌روه‌ها ئیبراهیم ره‌زایی، وته‌بێژی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی په‌رله‌مانی ئێران، له سه‌كۆی ئێكس وتویه‌تی، راپۆرته‌كه‌ی ئاكسیۆس، به‌شێكه له خواسته‌كانی ئه‌مریكا نه‌ك واقیع، ئه‌مریكییه‌كان ئه‌و شته‌ی كه له دانوستان به‌ده‌ستیان نه‌هێناوه، ئه‌م "جه‌نگێكی شكستخواردوش ناتوانن به‌ده‌ستی بهێنن."