بڕیاره له هه‌فته‌ی داهاتوه فراكسیۆنی پارتی بگه‌ڕێته‌وه به‌غداو به‌شداری له كۆبونه‌وه‌ی ده‌نگدان به كابینه‌ی عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق بكات.
ئاوێنه: شێروان دوبەردانی، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به میدیای حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند، فراكسیۆنه‌كه‌یان بۆ دەنگدان بە كابینەكەی عەلی زەیدی دەگەڕێتەوە بەغدا و بڕیاریشە كەمێكی تر ڕاگەیه‌نراوی فەرمی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوبكاتەوە.
به‌قسه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، دوای گفتوگۆی تێروتەسەلی بەرپرسانی باڵای پارتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراق لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێ و دەنگدان بە كابینەكەی زەیدی، لێتێگەیشتنی باش لەنێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و لایەنەكان هەیە.
وتیشی، بۆیە پارتی ڕازی بوە بگەڕێتەوە بەغدا بەو مەرجەی داوا ڕەواكانی كورد و مافە دەستورییەكانی هەرێمی كوردستان پارێزراو بن لە دیارترینیان، پرسی موچە، دەركردنی یاسای نەوت و غاز، بەشداریپێكردنی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی گەشەپێدان.