عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و وه‌فده هاوبه‌شه‌ی یه‌كێتی، هه‌ڵوێست، نه‌وه‌ی نوێ، یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ ده‌رده‌بڕێت، كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به سه‌رۆكایه‌تی ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی سه‌ردانی لیژنەی چوارچیوەی هەماهەنگیی شیعه‌كانیان كرد.
ئاوێنه: عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، له په‌یامێكدا له فه‌یسبوك نوسیویه‌تی"ڕون و ڕاشکاو، بنەمای کارکردنی ئێمە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستانە، ئێمە نابینە بەشێک لە هیچ شاند و بەرنامە و پڕۆژەیەکی یەکێتی و پارتی .هیچ پۆست و وەزارەتێکیشمان ناوێت پارتی یان یەکێتی پێمانبدات."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "وەک سێ فراکسیۆنی پەرلەمانی(هەڵوێست، یەکگرتو، کۆمەڵ)، (10 کورسی) پەرلەمانمان هەیە، نوسراوی فەرمی کراوە وەک خۆمان وەزارەتمان دەدرێتێ سەرچاوم، ئەگەرنا لە ڕێگای پارتی و یەکێتی نە وەزارەت و نە هیچ پۆستێکمان ناوێت. سەردانەواندن بۆ پۆست ڕەفتارو بەڵێنمان نییە."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه "من وەک خۆم نیگەران بوم لەو وەفدەی ئەمڕۆ. بڕیاربو سەرجەم حزبەکانی هەرێم بۆ بەرنامەو ماف و بەرکەوتەی خەڵکی کوردستان لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی کۆببنەوە، کەسیش سەرۆکی وەفد نییە، نەک بچینە وەفدێک یەکێتی سەرۆکایەتی بکات."
بڕیارده‌ی ره‌وتی هه‌ڵوێست وتوشیه‌تی "وەک هەر سێ لایەنیش جیا لە یەکێتی کاغەزی دانوستنمان دایە چوارچێوەی هەماهەنگی."
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به سه‌رۆكایه‌تی ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، وه‌فدی هاوبه‌شی یه‌كێتی، نه‌وه‌ی نوێ، ره‌وتی هه‌ڵوێست، یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی له به‌غدا سه‌ردانی لیژنه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كانیان كرد به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پشکی کورد لە حکومەتی نوێی عێراق.