كاوه عه‌بدولقادر، په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی وه‌فدێكی هاوبه‌شی یه‌كێتی، نه‌وه‌ی نوێ، ره‌وتی هه‌ڵوێست، یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان ده‌ڵێت، هه‌ر پێنج حزبه‌كه یه‌ك وه‌ره‌قه‌ی هاوبه‌شمان هه‌بو، ئیتر بۆ دوای كۆبونه‌وه دێن و رونكردنه‌وه‌ی ناڕاست ده‌ده‌ن.
ئاوێنه: كاوه عه‌بدولقادر، په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه، له په‌یامێكدا له فه‌یسبوك وتی"ئەمەتان لەچی وئەوەتان لەچی!! پێشتر هەر پێنج فراکسیۆن کۆبونەوەمان کردوە لەسەر کۆمەڵێک خاڵ ڕێکەوتوین بەئاگاداری سەرکردایەتی حزبەکانمان کە ژمارەمان 30 کورسی پەرلەمانییەو نوێنەرایەتی زۆرینەی کورد دەکەین لەبەغدا."
وتوشیه‌تی"یەکێک لەخاڵەکانیش پێکەوە سەردان و گفتوگۆ کردن بوە لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی بە وەرەقەیەکی هاوبەش، ئیتر بۆ دوای کۆبونەوە دێن ڕونکردنەوەی ناڕاست دەدەن و خەڵک چەواشە دەکەن."
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به سه‌رۆكایه‌تی ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، وه‌فدی هاوبه‌شی یه‌كێتی، نه‌وه‌ی نوێ، ره‌وتی هه‌ڵوێست، یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی له به‌غدا سه‌ردانی لیژنه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كانیان كرد به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پشکی کورد لە حکومەتی نوێی عێراق.
به‌ڵام دوای ئه‌وه فراكسیۆنه‌كانی هه‌ڵوێست، یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له په‌رله‌مانی عێراق له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه رایانگه‌یاند، ئه‌مرۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌عات 4ی عه‌سری ده‌ستنیشان كردبو بۆ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پرۆژه‌كانیان بۆ به‌رنامه‌ی حكومه‌تی داهاتو له‌گه‌ڵ به‌ركه‌وته‌ی لایه‌نه‌كان له‌و حكومه‌ته‌دا.
وتوشیانه، ئێمه به‌جیا وه‌ك سێ فراكسیۆنی سه‌ربه‌خۆ (هه‌ڵوێست و یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ) به‌رنامه‌ی هاوبه‌شی خۆمان پێشكه‌شكرد و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه پێشوازی لێكرا."
جه‌ختیشیان كرده‌وه، وه‌فده‌كه ته‌نها نوێنه‌رایه‌تی خۆی كردوه و له‌ژێر سه‌رۆكایه‌تی هیچ كه‌س و لایه‌نێكی تری كوردستانیدا نه‌بوه.