هەفتەی داهاتوو پەرلەمان دەنگ لەسەر کابینەکەی عەلی زەیدی دەدات
  2026-05-07     

چاوەڕوان دەکرێت پەرلەمانی عێراق کۆتایی هەفتەی داهاتوو دانیشتنێکی تایبەت بە دەنگدان لەسەر متمانەدان بە کابینەی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، عەلی زەیدی رێكبخات. 

ئاوێنە: بەپێی زانیارییەكان، تاوەکوو ئێوارەی دوێنێش گفتوگۆی نێوان هێزە سیاسییەکان لە بەغدا لەسەر بنەمای پشکێنە بۆ دابەشکردنی وەزارەتەکان بەردەوام بوو، هەروەها زانیارییەکان باس لە ئەگەری گەڕاندنەوەی پۆستەکانی جێگری سەرۆک وەزیران و جێگرانی سەرۆک کۆمار دەکەن بە مەبەستی ڕازیکردنی هەموو لایەنە بەشدارەکان.

بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، کارنامەی حکوومەتەکەی عەلی زەیدی پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت کە تێیدا چاکسازیی ئابووری، بەهێزکردنی شکۆی دەوڵەت و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی وەک لەپێشینەی کارەکان دیاری کراون.

 سەرچاوە ئاگادارەکان بۆ (عەرەبی ئەلجەدید) ئاماژەیان بەوە كردووە کە بەهۆی ململانێی توندی سەر وەزارەتە سیادییەکان، ئەگەر هەیە حکوومەتەکە بە شێوەی (بەشەکی) متمانە وەربگرێت، بەجۆرێک، لە قۆناغی یەکەمدا تەنها دەنگ لەسەر نیوەی کابینەکە بدرێت، بۆ ئەوەی ئەلزەیدی بە سوودوەرگرتن لە پاڵپشتییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان بەفەرمی دەستبەکار بێت.

لەو چوارچێوەیەدا، ئەحمەد شەرمانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ئاشکرای کرد کە ئاراستەیەک هەیە بۆ دەنگدان لەسەر 15 وەزارەت لە دانیشتنەکەی کۆتایی هەفتەی داهاتوودا، ئەمەش وەک دەرچەیەکی یاسایی بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی ئێستا. 

ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیشی کردەوە کە بەهۆی تەواونەبوونی ڕێککەوتنی کوتلەکان لەسەر پۆستە هەستیارەکان، بڕیار دراوە کەمترین ڕێژەی یاسایی کابینەکە تێپەڕێنرێت و پۆستە جێناکۆکەکانیش بۆ دوای جەژنی قوربان دوابخرێن.

لای خۆشیەوە، خالید عەرداوی، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان، هۆشداری داوە لەوەی کە پارچەپارچەکردنی کابینەکە و بەردەوامیی ناکۆکییەکان لەسەر وەزارەتە سیادییەکان، ڕەنگە توانای حکوومەت بۆ بڕیاری ستراتیژی و چاکسازیی ڕاستەقینە لاواز بکات.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×