به‌هۆی نكۆلێكردن لە مافەکانی کورد و لێكردنه‌وه‌ی تابلۆی سه‌ر دادگای پارێزگای حه‌سه‌كه كه به‌زمانی كوردی له‌سه‌ری نوسراوه، له كۆبانێ خۆپیشاندانی فراوان ئه‌نجامدرا و داوا ده‌كه‌ن له بری زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی به كوردی بنوسرێت، هه‌روه‌ها داوای شەراکەتی راستەقینە و رێزگرتن لە زمانی کوردی ده‌كه‌ن.
ئاوێنە: روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئه‌مڕۆ پێنجشەممە لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویكرده‌وه، سەدان کەس لە دانیشتوانی شاری کۆبانێ بەشدارییان لە رێپێوانێکی بەرفراوان کردوە کە ناڕەزایەتیان دەربڕیوە لەوەی کە بە سیاسەتی "نکۆڵیکردن" لە ماف و کولتوری گەلی کورد وەسفیان کردوە.
ڕێپێوانەکە لە بازنەی ژنی ئازاد لە شارەکە دەستیپێکرد و بەشداربوان دروشمیان بەرزکردەوە و داوای شەراکەتی راستەقینەی کوردیان لە ئیدارەی ناوچە کوردنشینەکان و شاری کۆبانێ کرد.
بەشداربوان دروشمیان بەرزکردەوە و جەختیان لەسەر پابەندبونیان بە شوناس و زمانی کوردییەوە کردەوە، دیارترینیان، "یەکگرتن بە مانای ته‌سلیمبون نییە"، "زمانەکەمان ناسنامەی ئێمەیە" و "فەرەنگی زمانەوانی دەوڵەمەندکردنە نەک لەناوبردن". هه‌روه‌ها لە ڕێپێوانەکەدا گۆرانی و سرودی کوردی لێدرا.
ئەو خۆپیشاندانە جەماوەرییانە لەکاتێکدایە کە توڕەیی و ناڕەزایی بەربڵاوی جەماوەری لە بەرامبەر بەردەوامی دەستبەسەرداگرتنی تەرمی شه‌ڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەلایەن حکومەتی کاتیەوە درێژه‌ی هه‌یه.
سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و خۆپیشاندانه هاوکات بو لەگەڵ ناڕازیبونی بەربڵاو دوای دانانی تابلۆی نوێ لەسەر بیناکانی دادگا لە شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ، دوای ئەوەی زمانی کوردی لابرا.
تابلۆکانی دادگای حەسەکە ئێستا تەنها بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی نوسرابون، هەنگاوێک کە خۆپیشاندەران بە پەراوێزخستنی زمانی کوردی و دورخستنەوەی ناسنامەی کولتوری ناوچەکەیان زانی.