له كاتی كاركردن له پڕۆژه‌ی دروستكردنی باڵه‌خانه‌یه‌ك سلێمانی، ئه‌ندازیارێك گیانی له‌ده‌ستداو چوار كرێكاریش برینداربون.
ئاوێنه: دەرون رزگار، سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکای کرێکاران رایگەیاند، لە کاتی هەڵکەندنی زەوی بۆ دروستکردنی باڵه‌خانه‌یه‌كی نوێ لە گەڕەکی کوردسات لە شاری سلێمانی، چاڵەکە بەسەر پێنج کەسدا روخاوە، یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستداوه‌و چواره‌كه‌ی دیكه برینداربون.
بە وتەی سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکای کرێکاران، ئەو کەسەی گیانی لە دەستداوە، تەمەنی 31 ساڵ و ئه‌ندازیار خه‌ڵكی ده‌ربه‌ندیخان بوه.
چوار برینداره‌كان كه كرێكاران به قسه‌ی وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون، یه‌كێكیان ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراوه‌ته‌وه‌و سیانه‌كه‌ی دیكه‌ش ته‌ندروستیان جێگیره به‌ڵام له نه‌خۆشخانه هێڵدراونه‌ته‌وه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.