ئهحمهدی حاجی رهشید، ئهندامی لیژنهی دارایی پهرلهمانی عێراق رایدهگهیهنێت، عێراق له ههوڵی گۆڕینی دراوهكهیدایهو له ئیستاشدا ههمو نمونهو شێوهو قیاسهكانی ئامادهن. ئهو باس له چوار هۆكار بۆ گۆڕینی دراوی عێراقی دهكات.
ئاوێنه: ئهحمهدی حاجی رهشید له راگهیهندراوێكدا وتی، "ئەمڕۆ یەکشەممە، میوانداری پاریزگاری بانکی ناوەندیمان کرد لە لیژنەی دارایی (تا ئەمڕۆش هەر لە لیژنەی دارایی دەوام دەکەم)، کۆمەڵێک بابەتی هەستیارمان تاوتوێ کرد لە هەموی گرنگتر بۆ بازار سفرەکانی سەر دینارو گۆڕینی دراوەکە بو."
ئاماژهی بهوهشداوه "گۆڕینی دراو لە دەسەڵاتی بانکی ناوەندییە بەپێی ماددەی (١٦) و (٣٢) لەیاسای بانکی ناوەندی ژمارە (٨٢)ی ساڵی (٢٠١٧)ی هەموارکراو، بۆ ئەو مەبەستە بانکی ناوەندی لەساڵی (٢٠١٢) لە هەوڵی ئەوەدایە کە دراوەکەی بگۆڕێت و لە ئێستەشدا هەمو نمونەو شێوەو قیاسەکانی حازرن."
ئهوهشی خستۆتهڕو "بڕی ئەو وەرەقە چاپکراوانە (٧) ملیارو نیو وەرەقەیە بەهەمو فیئەکانییەوە، کە تێچوەکەی بڕی (٢٥٠) ملیۆن دۆلاری تێدەچێت و چوار وڵاتیان دیاریکردوە کە ئەوانیش (ئەڵمانیا، فەرەنسا، ئوسترالیا، بریتانیا)ن، بە تێبینی ئەوەی هەمان نرخ و هەمان بەهایان هەبێت."
بهقسهی ئهحمهدی حاجی رهشید، هۆکاری گۆڕینی دراوی عێراقی ئەم چوار خاڵهن:
یەکەم: بڕێک دراوی عێراق چوهتە دەرەوەی سیستەمی بانکی و دەیانەوێت ئەو پارانە بسوتێنن.
دوەم: لەئەنجامی بونی گەندەڵییەکی گەورەو لێپێچینەوەی دەزگای دەستپاکی، بڕێکی زۆری نەختینەی عێراق شاراوەتەوە لە باخ و مەزراو شوێنە نهێنییەکانداو دەیانەوێت ئەم بڕانە بخەنەوە نێو دەزگای بانکەوە.
سێیەم: لەبەرئەوەی دراوی عێراق لە ٢٠٠٥ چاپکراوەو هەمان شێوازی هەیە بۆیە ترسی تەزویرکردنی زۆر بوە لەکاتێکدا دراوەکە هەندێ خاڵی لاوازی هەیە .
چوارەم: لەبەرئەوەی هیچ ناوەندێک نییە کە دراوی عێراقی چالاکی تێدا ئەنجام بدرێت و هاوڵاتیان متمانەیان بەسیستەمی بانکی نییە بۆ خەزنکردنی پارەکانیان سەرمایەیەکی نەختینەیی زۆر بۆتە سەرمایەی عاتڵ و دەیانەوێت ئەم سەرمایەیە بکەوێتەوە چالاکی و گۆڕینەوەی لەرێگەی بانکەوە دەبێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیان لەمەودوا پارە زیادەکانیان لەبانک دابنێن. ئەم پرۆسەیە لەنێوان ٣ ساڵ تا ٧ ساڵی دەوێت.