ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی بانكی نیشتمان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی بانکه‌كه لە قۆناغی کۆتاییدان و مانگی داهاتو دەکرێتەوە.
ئاوێنه: بڵند محەمەد، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی بانکی نیشتمان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، به میدیای پارتی وت "سەرجەم قۆناغەکانی ئامادەکاریی لۆجستی، دابینکردنی شوێن و کەلوپەل و رێکارە ئیدارییەکان لە عێراقەوە جێبەجێکراون، تەنانەت خولی راهێنانی فەرمانبەرانی بانكه‌كه‌ش تەواو بوه."
سەبارەت بە هۆکاری دواکەوتنی کردنەوەی بانکەکە، بڵند محەمەد وتی: "بەشێک لە کارەکانمان لە بانکی ناوەندی و حکومەتی فیدراڵەوە دواکەوتون، بەڵام تاوەکو مانگی داهاتو بانکەکە دەکرێتەوە."
به‌قسه‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕیی بانكی نیشتمان، ئۆفیسی سەرەکی بانکەکە لە شاری هەولێر دەبێت و لەداهاتودا لقه‌كانی لە شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش دەکرێتەوە.