موقتەدا سەدر: سەرکردەکان دەبێت بەڕۆژوو بن ئەگەر خواردنیان لە هی چەکدارەکان باشتر بێت
  2026-05-07     

 موقتەدا سەدر دوای پێداچونەوە بەڕاپۆرتی بژێویی‌و خواردنی چەکدارانی سەرایای سەلام (واته‌ گروپه‌كه‌ى خۆى) کۆمەڵێک بڕیارو ڕێکاری نوێی دەرکرد کە تێیدا سزای توندو هۆشداریی لەخۆدەگرێت، ڕاشیگه‌یاندوه‌، "ئەگەر لەماوەی 15 ڕۆژدا کێشەی خواردن چارەسەرنەبێت، وەک هاوسۆزییەک بۆ چەکدارەکان، مانگرتن لەخواردن ڕادەگەیەنێت"، جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه‌، "ئەگەر دەرکەوت خواردنی سەرکردەکان لەهی چەکدارە ئاساییەکان باشترە، ئەوا دەبێت هەموو ئەو سەرکردانە تا ڕۆژی کۆچی دوایی پێغەمبەر (د.خ) بەڕۆژوبن".

ئاوێنە: به‌گوێره‌ى بەڵگەنامەیەک کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، گرنگترین خاڵەکانی بڕیارەکەی سەدر بریتین له‌بانگهێشتکردنی لێپرسراوی بژێویی‌و دابەشکاران، لەگەڵ کردنەوەی لێکۆڵینەوەیەکی ورد سەبارەت بەکەمتەرخەمی‌و سوکایەتیکردن بەخواردنی چەکدارەکان، تەرخانکردنی هێڵێکی ڕاستەوخۆ بۆ پێشکەشکردنی سکاڵا تەنها تایبەت بەکێشەی خواردن‌و بژێویی.

هه‌روه‌ك سەدر ڕاشیگەیاندوە، وەک داوای لێبوردن‌و دیارییەک، لەسەر ئەرکی خۆی، خواردنی وشکە دابیندەکات‌و دەبێت لەماوەی سێ ڕۆژدا بگاتە دەستیان، هاوكات ڕاسپاردنی هەریەک لە(عه‌بودی)‌و (ته‌حسین حه‌میداوى) بۆ چونە سامەڕا بەمەبەستی پاککردنەوەو ڕێکخستنەوەی کۆگاکانی خواردن.

سەدر هۆشداریداوە، ئەگەر لەماوەی 15 ڕۆژدا کێشەی خواردن چارەسەرنەبێت، وەک هاوسۆزییەک بۆ چەکدارەکان، مانگرتن لەخواردن ڕادەگەیەنێت، جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه‌، ئەگەر دەرکەوت خواردنی سەرکردەکان لەهی چەکدارە ئاساییەکان باشترە، ئەوا دەبێت هەموو ئەو سەرکردانە تا ڕۆژی کۆچی دوایی پێغەمبەر (د.خ) بەڕۆژوبن.

ئەم بڕیارانە دوای ئەوەدێن، ناڕەزایی هەبوە لەکوالێتی‌و شێوازی دابینکردنی خواردن بۆ هێزەکانی سەرایای سەلام لەناوچە جیاوازەکان.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×