وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، سزایان به‌سه‌ر چه‌ند كه‌سایه‌تی و كۆمپانیایه‌كدا سه‌پاندوه كه كه‌رتی نه‌وتی عێراقیان قۆستۆته‌وه بۆ خزمه‌تكردنی ئێران و میلیشیاكانی سه‌ربه‌و وڵاته له عێراق كه له‌نێویاندا جێگری وه‌زیری نه‌وتی عێراق هه‌یه، له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر سێ سه‌ركرده‌ی باڵای كه‌تیبه‌كانی سه‌یدولشوهه‌داو عه‌سایبی ئه‌هلی هه‌قدا.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه گوشاره ئابورییه‌كانییه‌كان له‌سه‌ر ئێران و میلیشیاكانی بریكاریی ئه‌و وڵاته له عێراق زیاتر كردوه به‌وه‌ش به سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی و كۆمپانیادا كه كه‌رتی نه‌وتی عێراقییان قۆستۆته‌وه‌و ئاسایشی وڵاته‌كه‌یان لاوازكردوه.
له‌نێو سزا نوێكاندا به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه عەلی مەعاریج بەهادلی، جێگری وه‌زیری نه‌وتی عێراق هه‌یه كه "پۆسته‌كه‌ی قۆستۆته‌وه بۆ ئاسانكاریی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و فرۆشتنی له به‌رژه‌وه‌ندی رژێمی ئێران و میلیشیا بریكاره‌كانی ئه‌و وڵاته له عێراق."
وه‌زاره‌ته‌كه وتوشیه‌تی، هه‌روه‌ها سزاشیان به‌سه‌ر سێ سه‌ركرده‌ی باڵای كه‌تیبه‌كانی سه‌یدولشوهه‌دا و عه‌سائیبی ئه‌هلی عێراقدا سه‌پاندوه كه دو میلیشیانی "تیرۆریستی" سه‌ربه ئێرانن له عێراق.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، سكۆت بێسێنت، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا وتویه‌تی"رژێمی ئێران، وه‌ك باندێكی یاخی، خه‌ریكی تاڵانكردنی سه‌رچاوه‌كانی گه‌لی عێراقه. وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ده‌ستوه‌ستان نابێت كاتێك سوپای ئێران نه‌وتی عێراق ده‌قۆزێته‌وه بۆ پاره‌داركردنی تیرۆر له دژی ئه‌مریكاو هاوبه‌شه‌كانی."
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه جێگری وه‌زیری نه‌وتی عێراق رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوه له ئاسانكاری بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی عێراق بۆ قاچاخچیی نه‌وت "سه‌لیم ئه‌حمه‌د سه‌عید" كه ناسراوه به هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ ئێران و هه‌روه‌ها بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان بۆ میلیشیای عه‌سائیبی ئه‌هلی هه‌ق كه ئێران پشتیوانی ده‌كات.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، موستەفا هاشم لازم بەهادلی، بەرپرسی ئابوریی عەساییب، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه سزا نوێیه‌كانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌و تۆمەتبارە بەوەی لە دوای ساڵی 2011ـەوە یەکەیەکی ئەمنی و گواستنەوەی نەوتی بۆ عەسایب دروستکردوەو سەرپەرشتی دزینی سوتەمەنی و پڕۆژە گەورەکانی پیشەسازیی کانزای کردوە وەک پەردەیەک بۆ چالاکییە داراییەکانی عەساییب. هەروەها راستەوخۆ لەگەڵ فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران هه‌ماهه‌نگی بۆ گرێبەستە نەوتییەکان کردوە.
هه‌روه‌ها محەممەد عیسا کازم شوێلی، كه بەرپرسێکی باڵای کەتایبی سەیدولشوهەدایه؛ یه‌كێكی دیكه‌یه له سزادراوه‌كان و به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه تۆمەتبارە بەوەی لە ساڵی 2025ـەوە راستەوخۆ لەگەڵ تیمی دارایی حیزبوڵڵای لوبنانی (بە دیاریکراوی عەلی قەسیر) کاری کردوە بۆ کڕین و گەیاندنی چەک بۆ ناو عێراق و گواستنەوەی ملیۆنەها دۆلار بۆ ئەو مەبەستە.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، چوار کۆمپانیای عێراقی کە لە ژێر کۆنترۆڵی (موستەفا بەهادلی) دان سزادران، كه پێكدێن له كۆمپانیای کەنداو بۆ خزمەتگوزارییە نەوتییەکان، کۆمپانیای کەنداو بۆ بەڵێندەرایەتی گشتی، کۆمپانیای وزەی نێودەوڵەتی عێراق بۆ هاوردە و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان و کۆمپانیای کەنداو بۆ گواستنەوەی گشتی و خزمەتگوزارییە دەریاییەکان.