عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو، كارنامه‌ی حكومه‌تی نوێی عێراقی پێشكه‌ش به هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد.
ئاوێنه: عه‌لی زه‌یدی له په‌یامێكدا وتی، کارنامەی حكومه‌تی نوێم پێشکەش بە هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کرد، ئەمەش لە میانی دیدارێكمان كه ئەمڕۆ پێنجشەممە به‌ڕێوه‌چو.
وتوشیه‌تی، کارنامەکە گشتاندنی بۆ دەکرێت بۆ سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و ئاگاداربون لە وردەکارییەکانی، بەو مەرجەی ناوی پێکهاتەی حکومەت لە کاتێکی تردا پێشکەش بکرێت.
زه‌یدی وتوشیه‌تی، جه‌ختمان كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگیی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش بۆ بەردەوامبون لە تەواوکردنی شایستەی متمانەبەخشین بە حکومەت و کارنامەی حكومه‌ت، بە پشتبەستن بە چوارچێوه‌ی دەستوری و یاساییەکان.