د.رێبوار كه‌ریم، سه‌رۆكی فراكسیۆنی ره‌وتی هه‌ڵوێست له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ لای چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، هه‌ڵه‌یه‌كیان به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه‌و ده‌شڵێت، نه‌ده‌بو له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی ده‌سه‌ڵات ئه‌م سه‌ردانه ئه‌نجام بده‌ین، داوای لێبوردنتان لێده‌كه‌م.
ئاوێنه: د.رێبوار كه‌ریم، سه‌رۆكی فراكسیۆنی ره‌وتی هه‌ڵوێست له په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ دەنگدەران و لایەنگرانی رەوته‌كه، وتویه‌تی "لەسەردانی دوێنێماندا بۆ لای چوارچێوەی هەماهەنگی هەڵەیەک بەسەرماندا تێپەڕی؛ کە نەدەبو لەگەڵ هیچ لایەنێکی دەسەڵات ئەم سەردانە ئەنجام بدەین."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "وەک سەرۆکی فراکسیۆنی هەڵوێست داوای لێبوردنتان لێدەکەم. رەخنەکانتان بەهێزمان دەکەن، دەستانخۆش، هەر هەڵەیەکمان کرد لێمان قبوڵ مەکەن."
سه‌رۆكی فراكسیۆنی ره‌وتی هه‌ڵوێست دڵنیایی داوه‌ته لایه‌نگران و ده‌نگده‌رانی ره‌وته‌كه كه وەک لەرابردو بەڵێنیان پێداون، هیچ رێکەوتنێک لەگەڵ لایەنەکانی دەسەڵاتداری هەرێم ئەنجام نادەن.