لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی له‌وه‌ڵامی لێدوانێكی هێمن هه‌ورامی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیدا كه وتبوی، گوشاری زۆریان له یه‌كێتی كردوه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم، ده‌ڵێت، پێكهێنانی حكومه‌ت به رێككه‌وتن ده‌كرێت نه‌ك به گوشار و سه‌رده‌می گوشاریش به‌سه‌رچاوه.
ئاوێنه: له‌تیف نێروه‌یی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له نوسینێكدا رایگه‌یاند، هێمن هەورامی دەڵێت "گوشارێکی زۆرمان لەیەکێتی کردوە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و یەکێتی تۆمەتباردەکات بە دواخستنی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم"، ئێمەش دەڵێین پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار و دادپەروەر بە رێککەوتنێکی هاوسەنگ دەکرێت نەک بەگوشارێکی زۆر‌و سەردەمی گوشاریش بەسەرچوە .
له‌تیف نێروه‌یی وتوشیه‌تی، "جەنابت دەڵێیت، ئێمە سازشمان لە پشکی خۆمان کردوە بۆ یەکێتی و ئەوان رازی نین، ئێمە دەڵێین کورسییەکانمان لەئێستادا بەقەدەر یەکەو دەبێ بەهاوبەشی و بە یەکسانی دابەشیان بکەین نەک ئێوە پشکمان بدەنێ."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"ئێوە دەڵێن ئێمە بە رێکەوتنی نێوان یەکێتی و نەوەی نوێ ناڕازین و ئەو رێککەوتنە کێشەی دروستکردوە، ئێمە دەڵێین رێکەوتنەکە هاوسەنگی دەگەڕێنێتەوە بۆ هەرێم و دژی هیچ لایەنێک نییەو گەڕانەوەی هاوسەنگی لەبەرژەوەندی هەرێمی کوردستاندایە."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی وتوشیه‌تی"تۆماتبارکردنی یەکێتی بە دواخستنی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم تۆمەتێکی نالۆژیکییەو سەردەمی ئەو جۆرە تۆمەتە نابەجێیانە بەسەرچوه."