په‌ره‌سه‌ندنه سه‌ربازییه‌كانی شه‌وی رابردوی نێوان ئه‌مریكاو ئێران، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نرخی نه‌وتی له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزكرده‌وه.
ئاوێنه: نرخی نه‌وت، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌دوای پێكدادانه‌كانی شه‌وی رابردوی نێوان ئه‌مریكاو ئێران كه بوه مایه‌ی ترس به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاگربه‌سته لاوازه‌ی له‌نێوان هه‌ردولا هه‌یه‌و دروستبونی بێهیوایی به‌رامبه‌ر به‌ره‌وپێشچونه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌روی هورمز.
نرخی نه‌وتی خاوی برێنت نزیكه‌ی 1.20 دۆلار به‌رزبوه‌وه‌و له ئێستادا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به 101.2 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی ته‌كساس نزیكه‌ی 85 سه‌نت به‌رزبوه‌وه‌و له ئێستادا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی ته‌كساس به 95.45 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه له سێ رۆژی رابردودا نرخی نه‌وت دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی بو له سایه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له نزیبكونی ئه‌مریكاو ئێران له گه‌یشتن به رێككه‌وتن ده‌كه‌ن.