"داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی، 75% كه‌میكردوه‌"
  2026-05-08       121       

بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی نزیكه‌ی 3 ملیار دینارەو ئه‌وه‌ش له‌ چاو هه‌فته‌ی رابردو زیاتر له‌ 75% كه‌می كردوه‌.

ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 2ی 5 تا 8ی 5ی 2026، زیاتر لە 2 ملیارو 935 ملیۆن و 792 هەزار دینارە.

هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 2 ملیارو 736 ملیۆن و 371 هەزار دیناری واتە 93%ی نەختینەیەو هەروەها 192 ملیۆن و 248 هەزار دیناری واتە 6%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە نزیكه‌ی سفرە.

به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی له‌چاو هه‌فته‌ی رابردو، زیاتر له‌ 9 ملیار دینار و به‌ڕێژه‌ی زیاتر له‌ 75% كه‌می كردوه‌.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×