كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو بڵاوكردەوەو دەڵێت، ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌ممه، پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی هەندێک پەڵە هەور و پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك به‌رزتر ده‌بن له‌چاو تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممه ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی هەندێ پەڵە هەوری جیاجیا‌و پلەکانی گەرماش به‌رده‌وام ده‌بن له به‌رزبونه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه‌مێك به‌رزتر ده‌بن له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.
كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن:
هەولێر: 26 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی
دهۆک: 25 پلەی سیلیزی
سۆران: 23 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 30 پلەی سیلیزی
پیرمام: 22 پلەی سیلیزی