حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ئێران هێرشی كردۆته سه‌ر كه‌مپی جێژنیكان له نزیك شاری هه‌ولێر.
ئاوێنه: حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، كۆماری ئیسلامی ئێران بە موشەک هێرشی كرده سەر کەمپی جێژنیکان لە نزیک شاری هەولێر.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، کەمپی جێژنیکان شوێنی نیشتەجێبونی بنەماڵەکانی حزبی دیموکراتە و لە دەسپێکی شەڕی 40 ڕۆژەوە هەتا ئێستا چەندین جار لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە کراوەتە ئامانج.
حزبه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، ئەو هێرشە لەکاتێکدایە کە ئێوارەی دوێنێ کۆماری ئیسلامی دو جار شاخەکانی ناوچەی بالیسانی لە باشوری کوردستان بە بیانوی بوونی هێزی پێشمەرگەی رۆژهه‌ڵات کردوەتە ئامانج.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی دەسپێکی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل هەتا ئێستا بە زیاتر لە 122 موشەک و درۆن کەمپی بنەماڵەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بۆردومان كردون كه به‌شێكیان نه‌خۆشخانه‌و قوتابخانه‌كانی كه‌مپه‌كانی كردۆته ئامانج.